فهرست مطالب کوردی

مێژووی هەشتی مارس

مێژووی #هەشتی_مارس ڕۆژی هەشتی مارس یان هەشتی ئازار بە ناوی ڕۆژی جیهانی ژنان (International Women's Day) دەناسرێت. ئەگەرچی ٨ی ئازار لە بڕێک لە وڵاتەکان لایەنی سیاسیی خۆی لە دەست داوە و پیاوان هەوڵیان داوە بیکەن بە تێکەڵێک لە ڕۆژی دایک و ڕۆژی ڤالانتاین و ڕۆژێکی ناسیاسی، بۆ ئەوەی پیاوەکان ئەوینداری خۆیان لە بەرامبەر ژنان پیشان بدەن؛ بەڵام لە بڕێک لە وڵاتەکانی تر هێشتا سیاسی ماوە و پرۆگرامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهێز بەڕێوە دەچن و ئاگاداری سیاسی و کۆمەڵایەتیی ژنان لە خەباتەکانی ژنانی...
دیوارەکانی كوردستان

كوردستان ئێران نییە، ئێران کوردستان نییە

نە کوردستان ئێرانە و نە ئێران دەکرێت بە کوردستان. ئەوانەی کە ئیمانیان هێنا بە شکستی پرۆژەی کوردی ئێرانی، ئێستا باسی پرۆژەی ئێران بکەین بە کوردستان دەکەن. ‏لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژی ئاخردا، هەندێک دەنگۆ و وردە نووسین هەیە، گوایە دەیانەوێت تێستی بکەن کە چۆنە باسی ئەوە بکەین کە ئێران بکەین بە کوردستان. ئەم دەنگۆیە پێشتر لە لایەن تیمی شاراوەی موهتەدی لە سۆشیاڵ میدیا جار و بار دەگوترا، بەڵام وا دیارە کەس هەر بە جددیشیانی نەدەگرت. ئێستا دەبینن ئەم دەنگۆیە لە لایەن هەندێک کەسی ترەوە کە خوێندنی...
what is Fashism

فاشیزم چییە و تایبەتمەندیەکانی فاشیزم کامانەن. ( چواردە تایبەت مەندی فاشیزم)

نووسراوەی ئۆمبێرتۆ ئێکۆ وەرگێران لە ئاڵمانییەوە : شەهاب شێخی چۆن سیستەمێکی فاشیستی دەناسیتەوە؟ ئەمڕۆ زۆرێک لە دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان و پارتە سیاسییەکان بە فاشیست وەسف دەکرێن. “فاشیزم بووە بە “دەستە واژەیەکی هەموو مەبەست ”چونکە ڕەنگە لە هەندێ لە ڕژێمە فاشیستەکان دا "نەتوانین تایبەتمەندییە فاشیستەکان ببینین و کەچی هەر وەک فاشیستی دەناسرێنەوە." ئومبێرتۆ ئیکۆ(١) لە ساڵی ١٩٩٥سەبارەت بە فاشیزم نووسیویەتی: “ئیمپریالیزم لە فاشیزم دەربهێنە، کەچی هێشتا «فرانکۆ»(٢) و «سالازار»(٣) ت هەیە. فەرموون...
ئاڵای کوردستان

مێژووی ئاڵای کوردستان

تکایە لەبەر شەڕی حیزبی خۆتان ئاڵای کوردستان مەفرۆشن بە بارزانی (کورتەیەک لە سەر مێژووی ئاڵای کوردستان)   بەپێی بەڵگەنامە مێژووییەکان یەکەمین دەوڵەتی کوردی میتانییەکان بوون، کە ئاڵایان بەکارهێناوە لە 1500 ساڵ پێش زاییندا. کە سنووری دەوڵەتەکەیان لە رۆژئاوای کوردستان و کوردستانی گەورەبووە. بەڵام هیچ بەڵگەیەک و زانیاریەکی تایبەت لە سەر چۆنیەتی ئەو ئاڵایە نییە. دوای دەوڵەتی میتانییەکان، ئیمپراتۆرییەتی ماد، ئالای تایبەتیان هەبووە، کە دەوترێت لە هەرسێ رەنگی زەرد و سوور و سەوز...
دەخمە

دەخمە* (من ئێشم، کەواتە هەم)

مرۆڤ برینە. مرۆڤ ئێشە. دەخمە (شۆنەما، یان شوێنی برین) نیشانە و پاشماوەی هێمایین (سیمبۆلیک) برینە. ئەگەر بڵێم، مرۆڤ هیچێک نییە جیا لە کۆیەک لە دەخمە کە لەسەر جەستە و بە تایبەت لە سەر دڵ و ڕۆحی جێماوە، ڕەنگە زێدەڕۆییم نەکردبێت.  حەقیقیترین و ڕاستەقینەترین ئەزموونێک کە یەک مرۆڤ لە ژیانیدا دەیکات و دەیچێژێت، تەنیا و تەنیا ئێشە و ئێشیش بەرهەمی برینە و دەخمە تابلۆی ئەو ئەزموونەیە.  برین یان زام واتە ئەزموون کردنی جەستەیی هەموو ئەو ئێشانەی کە مرۆڤ دا دەدڕێت. برین، بڕین، دڕین، دڕان،...
Mansplaining

ژنکوژی و پیاو زۆربڵێیی (Femicide and Mansplaining)

ژنان دوو جار دەکوژرێن. جارێک لە ژیانی ڕاستەقینەدا، جارێکیش لە سۆشیاڵ میدیا دا، کاتێک ژنان باس لە #ژنکوژی دەکەن، دەکەونە بەر تانە، بێڕێزی، هەڕەشە، هاشتاگ و بە دژە نیشتمان و خائین و هەزار شتی تر پێناسە و لە ڕاستی دا تیرۆری سپی دەکرێن و لە ڕاستی دا دووبارە دەکوژرێن. هەر دوو جاریش لە لایەن پیاوانەوە دەکوژرێن و هەر دوو جاریش تەنیا لەبەر ئەوەی دەکوژرێن کە ژنن. چونکە حەزەراتی پیاوان پێیان باش نییە، کە ژنان بە بێ ئیجازەی پیاوان خۆیان بۆ خۆیان لە سەر کێشەکانی ژنان بڕیار بدەن و بۆیان دیاری دەکرێت، کە...
ناپل. ئیتالیا

هەزار نیشتمانی بێ نیشتمان *

من لە نزا و پاڕانەوەکانی پڕ لە زەجری باران و بیابان، بە درێژایی قەتار و تەنیایی ژێر زەمینە کانی میترۆ، بە تاق و جووت هەنگاو لە ئەرخەوانی پاییز، شەوی سارد و نماوی لە گیرفانەکانی پڕ لە بیرەوەری نامەکانی دەریا بەرەو ژووری پڕ لە کتێب و تەنیایی و زمان و چات و ئیسکایپ و فەیسبووک و کاکە و دادە و هاوڕێی دوورە دەست، دەبەمەوە.    بەیانیان (نیوەڕۆکان)، کاتی لە خەو بە ئێشی پشت و شان و هەر دوو کەلەکەم، هەڵسانەکانت پڕە لە تامی مێردەزمەکانی سەرانسەر ترس و ژێرخانی زەین و ڕۆحی هەڵدراو و جەستەی...

ڕاپۆرتی تایبەت و ڕاستەوخۆ لە شاری سەقزە وە ساڵیادی شه‌هیدكرانی ژینا، ٢٥ی خه‌رمانان.

كورته‌یه‌ك له‌ بارودۆخی شاری سه‌قز له‌ چه‌ند ڕۆژی پێشه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ ساڵیادی شه‌هیدكرانی ژینا، ٢٥ی خه‌رمانان. له‌ مانگێك پێشه‌وه‌ هه‌موو شه‌قامی ناوشاریان هه‌ڵكۆڵیوه‌ و كابل و فایبری نورییان تێدا داناوه‌ و هه‌موویان پێكه‌وه‌ به‌ستووه‌ و له‌ سه‌ر هه‌ر مه‌یدان و سێ ڕێیان و چوارڕێیانێك كامێرای چاودێریان داناوه‌. ده‌ڵێن خه‌رجی ئه‌م كابل و كامێرایانه‌ ئه‌ونده‌ زۆره له‌م چل ساڵه‌دا ئه‌وه‌نده‌ بۆ ئاوه‌دانی ئه‌م شاره خه‌رج نه‌كراوه‌.  له‌ چه‌ند‌ ڕۆژ پێشه‌وه‌ هه‌زاران هێزی چه‌كداری سپای...

صفحه‌ها

shahab sheikhi ©