یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئیدئۆلۆژی "گون یان کێرناوەندی"(Phalocentrism) ئەوەیە کە خۆی بە ناوەندی جیهان، پێوەری هزر، ناوەندی عەقڵ و.. بە گشتی خۆی بە ناوەند و پێوەر دەزانێت. کە واتە هەر شتێک کە ئەو هیچی لێ نازانێت, لێ تێنەگات یان پێداویستیەکانی و تواناییەکانی کێری پیاو بباتە ژێر پرسیار، بە دژە مرۆڤ، دژە عەقڵ دژە هزر و دژە تێهزرین ناو دەنێت. فالۆسێنتریسم کە وەکو چەمک یەکەم جار لە لایەن "ئێرنێست جۆنز" ( Ernest Jones) ەوە لە ساڵی 1927 دا کەڵکی لێ وەرگیرا، لە ڕوانگەی تۆماس ماول (Thomas Maul)وە ئاوا پێناسە دەکرێت: "پێوەندی ڕاستەقینە و ڕاستەوخۆ دامەزراندن لە نێوان سامانەی کۆمەڵایەتی، لە گەڵ پێداویستیەکان و توانا سێکسیەکان و وارسکەکانی (غەریزەکانی) پیاوە". هەر ئەو شتەی کە لە کوردیش دا یەکێک لە ماناکانی پیاوەتیە. ئاها پياوێک کە گونی هەڵناسێت، یان ئیتر توانای کردەوەی سێکسی نەماوە، دەڵێن، ئیتر پیاو نییە، یان پیاوەتی نەماوە. بۆیە ئەم بوونەوەرە گرفتاری گونە، هەر شتێک، هەر فکرێک، هەر هزرێک کە لە توانای مێشکی کێر تێچەقاوی حەزرەتی پیاو دا نەبێت یان ئەو توانایی و هێزە پیاوانە بخاتە ژێر پرسیارەوە یان بخاتە مەترسییەوە، پیاو تووشی نائەمنی(insecure) دەبێت و ئەو شتە بە دژی خۆی، ئاسایش، عەقڵ، مرۆڤایەتی، تەنانەت نەتەوە و وڵات ناو دەبات. لە بەر ئەوەی کە پیاو خۆی و گونی بە ناوەندی جیهان دەناسێت، واتە ئاسایشی پیاو، عەقڵی گون ناوەندی پیاو، دەکات بە پێوەری بوون و نەبوونی مرۆڤ و هەر بەو پێوەرە وڵات و نەتەوەش دارایی و سامانی پیاوە، کە واتە، کاتێک پیاو هەست بە نائەمنی و نائاسایشی دەکات، ئەوە نەتەوە و نیشتمان و هەموو شت لە مەترسیدا دایە. فالۆسێنتریسم لە ئەدەبیات، دەروونشیکاری، زمانناسی، پزیشکی، کۆمەڵناسی، فەلسەفە و زۆر بواری تر دا خراوەتە بە ڕەخنەی هزری مرۆڤ. یەکێک لەو کەسانە ژاک لەکۆن (Jacques Lacan) فەیلەسوف و دەروونشیکار و زمانناسی فەرانسەوی بوو کە لە سمینارەکەی 1958 لە ئەنیستیتۆی ماکس پلانێکی مونێخی ئاڵمان دا، لە بابەتی "مانای فالوس" باسی ئەوەی کرد کە لە ئەم ئیدئۆلۆژی هێترۆ(جیارەگەزخوازی) پیاومەزنیەدا،فالۆس "ئەدی تەنیا کۆ ئەندامێک نییە بەڵکوو گرنگترین واتای و واژۆی "هەموو" (کۆ) شتێکە" بۆیە بۆ نموونە پیاوی کوردمان هەیە کە هیچ دڵەڕاوکێ، نیگەرانی و بابەتێکی سەبارەت بە نەتەوەی کورد و وڵاتی کوردستان نییە، جیا لە دژایەتی ژن کردن. ئەڵێی کوردستان، لە لایەن چوار وڵاتەوە داگیر و بە کۆلۆنی نەکراوە، رۆژانە تاڵان ناکرێت، مرۆڤەکانی وەک قتولە بۆ مومارەسەی گولە تەقاندن کەڵکی لێوەر ناگیردەێت، زیندانیە سیاسیەکانی لە ژێر حوکمی ئێعدام دا نین و هەزار شتی تر، بەلکوو گەورەترین کێشەی کوردستان، تەنیا ژنەکان و فێمینێستەکانی کوردستانن. دەلێی خەباتی سەدساڵە ڕزگاری خوازی شکەست خواردووی نەتەوەی کورد، تا ئێستا بە رێبەری و دەسەڵاتی ژنان و تێئۆری فێمینیستیەوە بەڕێوە چووە و ئەوا دەبێت بەر بە ژنی خاوەن عەقڵ بگرین. چؤن عەقڵ دیاردەیەکی پیاوانەیە و ژن دژە عەقلە. ئەی ئەوە نییە لە ڕوانینی ئایینی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان، ژن "ناقص العقل" ه. بۆیە هەرکات من جار و بار و بە داخەوە گوێم لە قسەی ئەم جۆرە پیاوانە کە لە باشترین حاڵەتدا عەقڵیان لە سەدەی سێزدە و چواردەی زایینی دا بە جێماوە، دەبێت، یان نووسراوەیەک یان بەر چاوم دەکەوێت، حەز دەکەم زۆر دۆستانە پێیان بڵێم، کاکە گیان تەشتێ ئاو و سابوونێک بێنە و دەستێ دەسپەڕی باش بکە و لە فانتازیە سێکسیەکانت دا دوو جنێوی پڕ بە دڵت بە ژنان بدە و خۆت و ئێمەش ڕاحەت بکە. وودی ئالێن لە یەکێک لە فیلمەکانی دا، لە زمانی پیاوێکەوە دەڵێت:" مێشکم دووهەمین ئەندامی خۆشەویستی جەستەمە", بەڵام ئەم جۆرە بوونەوەرە کوردانە وا بزانم مێشکیان دوایین ئەندامی جەستەیانە کە کەڵکی لێوەر دەگرن. ئاخر ئەگەر وا نەبێت لانیکەم ئەوەندە هەوڵت دەدا و خوێندەوەت بۆ دەکرد کە بزانیت ڕەخنە لە عەقڵی گون ناوندی، نەک لە لایەن ژنان یان فێمینیستیەکانەوە بووە، بەڵکوو زیاتر لە لایەن خۆدی پیاوان وەک، ئێرنست جونز، ژاک لەکان، ژاک دریدا، ژاک رۆز و.... ئەوانەوە هاتووەتە ئاراوە. بۆ جاری هەزارەم، سێکس لە ئەدەبیاتی ئینگلیسی دا، تەنیا بە مانای گان نییە، سێکس واتە ڕەگەز، لانیکەم لە ژیانتا دەبێت جارێک فۆرمێکی ناونووسین، پاسپۆرت یان شتی وات دیبێت کە تێدا نووسراوە سێکس و تۆ دەتوانی هەڵبژێری کە پیاو، ژن، ترەنس، دیوێرس و.. ، بۆیە ئەو گونەت لە مێکشت دەربێنە و هەرکات وشەی سێکست دی، خێرا بیر لە گان مەکەرەوە، ئەگینا وەک ئەو کەسەت لێدێت کە چبوو بۆ وڵاتێکی ئەوروپی بۆ هۆتێل، کە فۆرمی ناونووسیەکەیان نابووە بەردەستی، نووسرابوو ناو؟ پاشناو؟ سێکس؟ وەڵامی دابووە Yes please
#Phalocentrhism
#ژنان
#کوردستان
#ژنانی_نەتەوەخوازی_کوردستان
#سەلەفی_لە_ژێر_ناوی_سەربەخۆییخوازیدا