كورته‌یه‌ك له بارودۆخی شاری سه‌قز له چه‌ند ڕۆژی پێشه‌وه تا ئه‌مڕۆ ساڵیادی شه‌هیدكرانی ژینا، ٢٥ی خه‌رمانان.
له مانگێك پێشه‌وه هه‌موو شه‌قامی ناوشاریان هه‌ڵكۆڵیوه و كابل و فایبری نورییان تێدا داناوه و هه‌موویان پێكه‌وه به‌ستووه و له سه‌ر هه‌ر مه‌یدان و سێ ڕێیان و چوارڕێیانێك كامێرای چاودێریان داناوه. ده‌ڵێن خه‌رجی ئه‌م كابل و كامێرایانه ئه‌ونده زۆره له‌م چل ساڵه‌دا ئه‌وه‌نده بۆ ئاوه‌دانی ئه‌م شاره خه‌رج نه‌كراوه.
له چه‌ند ڕۆژ پێشه‌وه هه‌زاران هێزی چه‌كداری سپای پاسدارانیان هێناوه‌ته ناو شار، به جلی ڕه‌ش و ماتۆڕ و چه‌كی وه‌ك قه‌نناس، كڵاش، ژێ سێ، ساچمه، باتۆن و قه‌ڵغان، گازی فرمێسك‌ڕێژ، تانك، نه‌فه‌ربه‌ر، ماشێنی ڕه‌شی گوله‌نه‌بڕ، ماشێنی دژی موبایل و شتی جۆراوجۆری تر. ئه‌م چه‌كدارانه به ناوشاردا ده‌خولێنه‌وه و ده‌یانه‌وێ خه‌ڵك بترسێنن و بتۆقێنن و هاتوچویان بۆ ناو شار سنوردار كردووه. ناوه ناوه‌ش هێلیكۆپته‌ر به سه‌ر شاردا ده‌خولێته‌وه و شووشه‌ی ماڵان ده‌له‌رێته‌وه!
له سه‌ر كاناڵه تیڤییه سیاسی و هه‌واڵنێر و ده‌نگه‌وه‌ره گشتییه‌كان، پاڕازیتی زۆریان داناوه و ناتوانرێ ته‌له‌فزوێنه‌كانی كوردیی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور و باكوور، بی بی سی، ده‌نگی ئه‌مریكا، ئینترنه‌شناڵ، كه‌لیمه و زۆریتر تر ببینرێ.
هێڵه‌كانی ئینترنێت زۆر خاو كراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌توانی هیچ هه‌واڵێك بنێرێته ده‌ره‌وه.
ئه‌مڕۆ كه ڕۆژی ی٢٥ خه‌رمانانه، خه‌ڵك له مانگرتنی گشتیدان و هه‌موو دوكان و بازاڕ و ئیدارات و ته‌نه‌نانه‌ت ده‌ستفرۆشه‌كانیش داخراون و ته‌عتیلن.
قه‌راری خه‌ڵك بۆ یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدبوونی ژینا له گۆڕستانی ئایچی سه‌قز بوو، به‌ڵام هه‌موو ڕێگه‌كانیان بۆ ئه‌و گۆڕستانه به هێزی چه‌كدار داخستووه. له ناو شاره‌وه بۆ گۆڕستانی ئایچی دو ڕێگه‌ی هه‌یه، یه‌كه‌میان له ناوشاره‌وه تا مه‌یدانی زیندان و له‌وێوه به ڕێگای بانه‌دا ده‌ڕوا و به‌رانبه‌ر به دێی ئایچی ده‌توانی بچیه گۆڕستانه‌كه‌وه، ئه‌و شه‌قامانه‌ی بۆ مه‌یدانی زیندان و ڕێگه‌ی بانه ده‌چن به ته‌واوی به هێزی چه‌كدار ته‌نراوه و هیچ ماشێن و ته‌نانه‌ت كه‌سیش ناهێڵین لێی ده‌ركه‌وێ. ڕێگه‌ی دووهه‌م له گه‌ڕه‌كی قه‌وخه‌وه ده‌توانی به ناو چۆمی سه‌قزدا هه‌ڵگه‌ڕێی و به لای پادگانی سه‌قزدا بچێته گۆڕستانه‌كه‌وه، ئه‌م ڕێگه‌شیان به ته‌واوی به‌ستووه هه‌موو ئه‌و شه‌قامانه ده‌چنه گه‌ڕه‌كی قه‌وخ به هێز به‌ستراون. له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێك نه‌توانن به ناو چه‌مدا له گه‌ڕه‌كی قه‌وخ و دێهاتی ده‌وروبه‌ر بگه‌نه گۆڕستان، له دوێشه‌وه‌وه ئاوی "به‌نداوی چراغوه‌یس"یان به‌رداوه و ناو چه‌مه وشكه‌كه پڕ بووه له ئاو و پتر له یه‌ك مه‌تر ئاوی تێ هاتووه و ئه‌مه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك نه‌گه‌نه گۆڕستانه‌كه!
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ڕێگه‌ی بانه بۆ سه‌قزیان به ته‌واوی به‌ستووه و ته‌نانه‌ت ئیداره‌ی ڕێگه و بانی ڕێژێم ئاگاداری بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ڕێگایه به‌ستراوه! هه‌روه‌ها چه‌ند ڕێگه‌ی دیكه‌ی گونده‌كانی ده‌وربه‌ر كه ده‌توانن بچنه گۆڕستان، به هێزی چه‌كدار به‌ستراوه و خه‌ڵك ته‌نانه‌ت مه‌ڕوماڵاتیان بۆ ده‌رنه‌چووه!
ئه‌مه هه‌ڵس و كه‌وتی ڕژێمێكه له به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی شارێك كه ته‌نیا ده‌یانه‌وێ ساڵیادێك بۆ شه‌هیدێكی بێ تاوان له گۆڕستانی شاره‌كه بگرن. ڕێژیمێك كه خۆی به ده‌سته‌ڵاتدار و هێزێكی ناوچه‌یی و جیهانی ده‌زانێ ئاوا زه‌بوونی و ترسنۆكی خۆی به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی شارێك ده‌رده‌خا.
![Share](/sites/default/files/share.png)