كورته‌یه‌ك له بارودۆخی شاری سه‌قز له چه‌ند ڕۆژی پێشه‌وه تا ئه‌مڕۆ ساڵیادی شه‌هیدكرانی ژینا، ٢٥ی خه‌رمانان.
له مانگێك پێشه‌وه هه‌موو شه‌قامی ناوشاریان هه‌ڵكۆڵیوه و كابل و فایبری نورییان تێدا داناوه و هه‌موویان پێكه‌وه به‌ستووه و له سه‌ر هه‌ر مه‌یدان و سێ ڕێیان و چوارڕێیانێك كامێرای چاودێریان داناوه. ده‌ڵێن خه‌رجی ئه‌م كابل و كامێرایانه ئه‌ونده زۆره له‌م چل ساڵه‌دا ئه‌وه‌نده بۆ ئاوه‌دانی ئه‌م شاره خه‌رج نه‌كراوه.
له چه‌ند ڕۆژ پێشه‌وه هه‌زاران هێزی چه‌كداری سپای...