دەترسم نەییت و من تەنیا لە تامەزرۆی چاورێکردنی تۆ لە فرۆکە خانەکان و وێستگە کانی قەتار دا، بۆت بنوسم. دەترسم نەێیت و من لە تەمەنای دروس کردنی ئەو قاوە کە حەزی لە دێکەم بۆ بەر قلیانێک بۆ تۆدا بمێنمەوە. خۆ تۆ نازانی کە من چی بەیانیەک کە قاوە درووس دەکەم، بە ئارەزوی ئەوەم رۆژێک تۆ بیت و من قاوەت بۆ دروس کەم. دەترسم نەێیت و بەیانیان لە سەر ئەوەز کە درەنگ هەڵدەسم لە خۆ بە سەرم دا نە بؤڵێنی و لێم عاجز نەبی… دەترسم نەێیت و من ئەم باڵکۆن و وێستگانەی پڕ لە "تەما" و "تەمایەر"یەت، پێ نیشان نەدەم....