من لە نزا و پاڕانەوەکانی پڕ لە زەجری باران و بیابان، بە درێژایی قەتار و تەنیایی ژێر زەمینە کانی میترۆ، بە تاق و جووت هەنگاو لە ئەرخەوانی پاییز، شەوی سارد و نماوی لە گیرفانەکانی پڕ لە بیرەوەری نامەکانی دەریا بەرەو ژووری پڕ لە کتێب و تەنیایی و زمان و چات و ئیسکایپ و فەیسبووک و کاکە و دادە و هاوڕێی دوورە دەست، دەبەمەوە.
بەیانیان (نیوەڕۆکان)، کاتی لە خەو بە ئێشی پشت و شان و هەر دوو کەلەکەم، هەڵسانەکانت پڕە لە تامی مێردەزمەکانی سەرانسەر ترس و ژێرخانی زەین و ڕۆحی هەڵدراو و جەستەی...